لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە

فەرەنسا داوای ئاگربەست لە حەلەب دەکات؛ “مەدەنییەکان بپارێزن”

964+

وریا فەتاح

کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، پەیامێکی فەرمی سەبارەت بە دۆخی شاری حەلەب بڵاوکردەوە و تێیدا سەرکۆنەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر کەسانی مەدەنی دەکات.

کونسوڵخانەکە رایگەیاندووە کە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکات و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن بنوێنن و دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەنن، چونکە پاراستنی گیانی مەدەنییەکان لە سەروو هەموو شتێکەوەیە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، هاتووە کە فەرەنسا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ئاسانکردنی دیالۆگ لە نێوان بەرپرسانی راگۆزەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

هەروەها فەرەنسا پێداگری خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی 10ـی ئاداری رابردوو، کە بە بڕوای ئەوان بابەتێکی جەوهەرییە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەنجومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە: دەمێنینەوە و چۆڵى ن...

ئەنجومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە: دەمێنینەوە و چۆڵى ناکەین