کەمێک بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆش لە 60 دۆلاردایە

964+

توانا نەقی

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک نرخی نەوت نەچووتە 61 دۆلار و هەرچەندە دوێنێ لەکاتی ئێوارەدا نرخەکە زیاتر دابەزی بەلام ئەم بەیانییە کەمێک بەرزتر بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنچشەممە 8.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بە 60 دۆلار و 28 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.32% لەچاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 56 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش 0.28% لەچاو دوێنێدا بەرزتر بووەتەوە.

نرخی نەوت زیانی ساڵانەی نزیکەی 20% تۆمار کرد لە ساڵی 2025، وەبەرهێنەرانیش چاوەڕێی پێشهاتەکانی هاوسەنگی خواست و دابینکردنی جیهانی دەکەن لە ساڵی تازەدا.