نزیكەی 10 ساڵه، تونێلى میراوه له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه دروستكراوه و به رووی شۆفێراندا كراوه‌ته‌وه، به‌شێكه له نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنى رێگاى سه‌ره‌كى و ستراتیژى هامڵتۆن، كه هه‌ولێر به حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
رووناک دەکرێت
ئەمشەو؛ تونێلى میراوە دادەخرێت
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، ئەم شەو تونێلی میراوە، بە ئاراستەی چون دادەخرێت.
وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، بەمەستی کار کردن لە رێگاکەو دانانی رووناوکی و ئامێری هەوا گۆرکی لە ناو تونێل، ئاراستەى چونى تونێلەکە دادەخرێت.
دەشڵێت: شوفێران دەتوانن ئاراستەکەی تر بەکار بهێنن بو چون و گەڕانەوە تا ئەوکاتەی کارەکان تەواو دەبن
.
تونێلی میراوە، درێژیەكەی 380 مەترە، لەساڵی 2014 تەواوكراوە، دەكەوێتە نێوان شارۆچكەی شەقڵاوە و ناحیه‌ی هەریر، بەهۆى ئه‌وه‌ى له شه‌و و رۆژدا تاریكه، ناچار هه‌ر شۆفێرێك پێیدا ره‌ت بێت، دەبێت لایتی ئۆتۆمبێلەكەی ئیش پێبكات تا بتوانێت لە تونێلەكە دەردەچێت.