رێزیان لێندرا

پزیشک و پەرستارێکی قەڵادزێ بە خوێنی خۆیان نەخۆشێکیان لە مردن رزگارکرد

964+

فەرهاد حەسەن

پزیشک و پەرستارێکی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ لەپای خوێنبەخشینیان بە نەخۆشێک کە لە مردن رزگاریان کرد، رێزلێنانیان پێبەخشرا، نەخۆشخانەکەش دەڵێت، ئەوەی ئەوان کردوویانە کراێکی مرۆڤایەتی و هاوسۆزییە.

نەخۆشخانەکە دەڵێت، دوای ئەوەی نەخۆشێک بەهۆی ئازارێکی توندەوە دەگەیەندرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ، دوای پشکنین دەرکەوت کەم ئەم نەخۆشە توشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە، بۆیە بە پەلە دەیبەنە هۆڵی نەشتەرگەری و داوای دوو بتڵ خوێن لەجۆری B_ لە کەسوکارەکەی دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی جۆری خوێنەکە دەگمەنە کەسوکاری نەخۆشەکە نائومێد دەبن لە دابینکردنی.

بەڵام دکتۆرە کاشان ئیسماعیل، پزیشکی ئەقدەمی ژنان و مناڵبوون  و رێکار ئەحمەد کە پەرستاری هۆبەی فریاکەوتنە، ئەوکاتە لە دەوامی فەرمی خۆیانداندا بوون، بەهانای نەخۆشەکەوە دەچن و خوێنی خۆیانی پێدەبەخشن و ژیان بەنەخۆشەکە دەبەخشنەوە.

نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ چیرۆکی ئەم پزیشک و پەرستارەی لەلابووە شانازییەک و دەنووسێت “ئەم کردارە قسەیەکی بێدەنگ بوو، وتی پزیشک و پەرستار تەنیا پلەو ناونیشان نییە بەڵک و مرۆڤایەتییە، هاوسۆزییە”.

تەندروستی ئیدارەی راپەڕین کاتێک بەم کارە دەزانێت بە دوای پزیشک و پەرستەرەکەی قەڵادزێدا دەنێرێت و رێزلێنانیان پێشکەشدەکات و بەڕیوەبەری گشتیش دەڵێت “ئەوانە بەخوێنی خۆیان پارێزگارییان لەژیانی نەخۆشەکە کردووە، هەڵوێستێکی جوانیان نواند کە شایەنی پێزانین و لێوەفێربوونە”.

لە رانیە و قەڵادزێ؛ 105 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنیان کردو...

لە رانیە و قەڵادزێ؛ 105 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنیان کردووە

بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ مانیان گرت

بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ مانیان گرت