6ـی کانونی دووەمی 1921

105 ساڵە سوپای عێراق دامەزراوە

توانا نەقی

ئەمڕۆ شەشی کانوونی دووەم یادی دامەزراندنی سوپای عێراقە و 105 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی یەکەی سوپا و دواتر کردنەوەی یەکەکانی دیگە.

مێژووی دامەزراندنی سوپای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ شەشی كانونی دووەمی ساڵی 1921 یەكەمین یەكەی سوپای عێراق لەسەردەمی ئینتیدابی بەریتانی بەناوی (موسا كازم) لە بەغدا پێكهێنرا، دواتر لەساڵی 1931هێزی ئاسمانی عێراق پێكهێنراوە لەساڵی 1937دا هێزە دەریاییەكان پێكهێنرا.

دوای شۆڕشی ساڵی 1920 یەكەمین حكومەت لە عێراق پێكهێنرا، ئەو حكومەتە بە دروستكردنی فەوجێك بەناوی فەوجی (موسا كازم) لەمانگی كانونی دووەمی ساڵی1921 دەستیكرد بە بنیادنانی بنەماكانی سوپای عێراق، فەوجی (موسا كازم) لەو ئەفسەرانە پێكدەهات كە پێشتر لەگەڵ سوپای عوسمانیەكاندا لەناوچەی كازمیە لە بەغدا كاریان كردبوو.

دواتر وەزارەتی بەرگری عێراق بەسەرۆكایەتی فەریق جەعفەر عەسكەریپێكهات، سوپا لەو كاتەدا پشتی بە خەڵكانی خۆبەخش دەبەست، فیرقەی یەكی پیادە لە دیوانیە‌و فیرقەی دوو لە كەركوك پێكهێنرا.

ساڵی 1931 عێراق سەربەخۆیی لەبەریتانیا وەرگرتەوە‌و هەر لەو ساڵەدا هێزە ئاسمانی پێكهێنرا‌و دوای چەند ساڵێكیش هێزە دەریاییەكان بەژمارەیەك بەلەمەوە دروستكرا.

لە مێژووی عێراقدا چەندین کودەیائ سەربازیش روویداوە و سوپا دەستی هەبووە لە قپناغە جیاوازەلادا لەو کارانە.

لەو کاتەوە تا ئێستا کە یادی 105 ساڵەی سوپا دەکرێتەوە ئەو رۆژە کراوە بە جەژنی سوپا و لە هەموو عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.