"ئەوەى بە ملپێچەکەى رایانکێشا"

ئەمڕۆ جوتیارە کوردەکەى شەناغە دادگایى دەکرێت

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ لە دادگاى دووبز، محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان کە بە ملپێچەکەى بوو بە رەمزى جوتیارانى کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان، دادگایى دەکرێت.

تا خاوەنماڵ دزى گرت، دز خاوەنماڵى گرت

محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2025، لە دادگای دووبز لەسەر سکاڵاى ئەفسەر و سەربازێکى سوپاى عێراق، دادگایى دەکرێم”.

دادگاییەکەى محەمەد ئەمین لەسەر رووداوەکەى 17ـى شوباتى ساڵى پارە، کاتێک دوو سەربازى سوپاى عێراق لەسەر مەکینەکەى بە ملپێچەکەى رای دەکێشنن گوایە لەو کاتەدا محەمەد ئەمین جوێنى پێداون و سوکایەتى پێکردوون.

وەک ئەوەى ئەو جوتیارە بۆ 964 باسى دەکات، سکاڵاکەى ئەوان هیچ بنەمایەکى نییە، چونکە وەک دەڵێت،”سوکایەتى و جوێنم پێنەداون و ئومێد دەکەم ئەمڕۆ دادگا لەبەرژەوەندى من بڕیار بدات”.

17ـى شوباتى 2025، لە گوندى شەناعە، هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق بۆ رێگریکردن لە کێڵانى زەوییەکانیان رووبەڕووى جوتیارانى کورد بوونەوە، یەکێک لە دیمەنەکان پەلاماردانى جوتیارێکى کورد بوو کە لەسەر مەکینەبوو و زەوییەکەى دەکێڵا، بەڵام لەو کاتەدا چەند سەربازێکى سووپا بە ملپێچەکەى ملى رایدەکێشن، ئەم دیمەنە دەنگدانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و دواتر بە تۆمەتى رووبەڕووبوونەوەى سوپا و ئیهانەکردنیان، سکاڵا لەسەر ئەوجوتیارە تۆمارکرا.

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق ...

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق دروست بوو