بوو بە 38 ساڵ

هەڵەبجە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ساڵڕۆژی یادی کیمیابارانەکەی دەکات

فەرهاد حەسەن

پارێزگاری هەڵەبجە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ ئەوەی لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ساڵڕۆژی یادی کیمیابارانی شارەکەیان بکەنەوە.

ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی قائیمقام و ئەندامانی لیژنەی باڵا، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ  یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

لە كۆبونەوەكەدا، تاوتوێی پلان و بەرنامەی گشتی بۆ ساڵڕۆژی یادی 16.3 كراو جەخت لەسەر ئەنجامدانی یادێکی شایستە كرایەوە کە تێیدا رەهەندە نێودەوڵەتی و یاساییەکانی کارەساتەکە و مافە رەواکانی خەڵکی ناوچەکە تێیدا بخرێتە ڕوو و چەندین پێشنیاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە خرانەڕوو.