ئاماری ئەنجومەنی باڵای فەتوا؛

ساڵی پار 18 فەتوای فەرمی لەهەرێمی کوردستان دەرکراوە

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، ساڵی پار لە هەرێمی کوردستان 18 فەتوا دەرکراوە و هەر لەماوەی ئەو ساڵەشدا زیاتر لە هەزار پرسیاری شەرعی وەڵام دراونەتەوە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەر بە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامە لە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ شەممە ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی 2025 ئەو 18 فەتوایەی دەریکردووە هەموویان فەرمیی بووە و 10 کۆبوونەوەی ئاسایی خۆشی ئەنجامداوە.

هەزار و 161 پرسیاری شەرعیشی وەڵامداوەتەوە کە لەلایان هاوڵاتیانەوە بۆی هاتبوو و بەگشتیش شەش هەزار و 379 کەس سەردانی لیژنەکانی فەتوایان لە سنووری پارێزگا و  ئیدارە سەربەخۆکانیان کردووە.