سەرمایەکەیان زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلارە
لە ئیدارەی راپەڕین ساڵی پار نۆ مۆڵەتی وەبەرهێنان داوەتە پڕۆژە جیاوازەکان
964+
فەرهاد حەسەن
وەبەرهێنانی ئیدارەی راپەڕین ئاشکرای دەکات کە لە ساڵی 2025 نۆ مۆڵەتی وەبەرهێنانیان داوەتە پڕۆژە جیاوازەکان کە سەرمایەی تەواوی پڕۆژەکان زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ئەو ئامارەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەو نۆ پڕۆژەیەی مۆڵەتیان داونەتێ کۆی سەرمایەکانیان بەگشتی بریتییە لە 40 ملیۆن و 344 هەزار و 161 دۆلاری ئەمریکی و ئەو رووبەرە زەویەی بۆیان تەرخانکراوە زیاتر لە 35 دۆنمە.
وەبەرهێنان دەڵێت، پڕۆژەکان کۆمەڵێک دەرفەتی کار دەڕەخسێنن بەشێوەی کاتی و هەمیشەیی بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە و زۆربەی ئەو پڕۆژانەش کە مۆڵەتیان پێدراوە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵیدا ئەنجامدەدەن بۆ ئەو سنورەی کە پڕۆژەکەی تێدا جێبەجێدەکرێت.
ئەو پڕۆژانەی لەساڵی 2025 مۆڵەتی وەبەرهێنانیان پێدراوە بریتین لە ؛
پڕۆژەی گەشتیاری مامەلی (به سەرمایەکەی بریتییە لە 930 هەزار و 769 دۆلار لە حاجیاوا دروستدەکرێت).
نەخۆشخانەی فام (به سەرمایەی نۆ ملیۆن و 692 هەزار و 308 دۆلار لە رانیە دروستدەکرێت)
کارگەی خۆشناو (به سەرمایەی 17 ملیۆن و 307 هەزار و 792 دۆلار لە چوارقوڕنە دروستدەکرێت)
کۆمەڵگەی ڤێتێرنەری بایۆڤیت (به سەرمایەی یەک ملیۆن و 51 هەزار و 754 دۆلار لە حاجیاوا دروستدەکرێت)
گەشتیاری لایە (به سەرمایەی یەک ملیۆن و 76 هەزار و 923 دۆلار لە رانیە دروستدەکرێت)
ژوانی گەشتیاری (به سەرمایەی چوار ملیۆن و 384 هەزار و 615 دۆلار لە رانیە دروستدەکرێت)
سەنتەری پزیشکی میمۆریاڵ (به سەرمایەی سێ ملیۆن و 700 هەزاردۆلار لە رانیە دروستدەکرێت)
تەلاری بازرگانی رۆزیا (به سەرمایەی یەک ملیۆن دۆلار لە چوارقوڕنە دروستدەکرێت)
چوارقوڕنە گەلەری شۆ (به سەرمایەی یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆلار لە چوارقوڕنە دروستدەکرێت)