"لەسەر دۆخی گشتیی و خزمەتگوزارییەکان گفتوگۆمان کرد"

دوای هێرشەکەی سەر سلێمانی جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگار کۆبوونەوە

شۆڕش قادری

دوای هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر گردی ریعایە لە سلێمانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگار کۆبوونەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی چەند وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی داناوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا پێشوازیکردووە لە قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا لەسەر دۆخی گشتیی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان گفتوگۆیان کردووە.

شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر گردى ریعایە یان گردەکەى یوئێن، کە دەکەوێتە گەڕەکى بەرانان و سەنتەرى شارى سلێمانی و کەسێک برینداربوو.