كوژراو و بریندار هەیە

هێرش كرایەسەر سنووری دێگەڵە

964+

دەریا ئەحمەد

بەڕێوەبەری ناحیەی دێگەڵە سۆران حەوێزی بە 964ی راگەیاند،  هێرش كرایەسەر بارەگایەكی حزبە كوردییە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە كوژراوێك و بریندارێك هەیە.

سۆران حەوێزی وتی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە سنوری ناحیەی دێگەڵە و لە ئەنجامی بۆردومانەکەشدا كوژراوێك و بریندارێک هەیە.

وتیشی، هێرشەکە درۆن نەبووە بەڵکو لە رێگەی سێ موشەکەوە ئەنجامدراوە و بارەگای پارتی ئازادی کوردستانی پێکاوە.

هاوكات دوێنێش هێرش كرایەسەر سنووری دێگەڵە و كۆیە و كەمپی ئاوارەكان و بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان كرایە ئامانج.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دێگەڵە بە درۆن هێرش كرایەسەر پێشمەرگە

لە دێگەڵە بە درۆن هێرش كرایەسەر پێشمەرگە