وەزیری بەرگری ئیسرائیل
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل:
“لە ئێران هه‌ر كه‌سێک ببێتە رێبەر ده‌بێته ئامانجی ئێمه
ئەرسەلان عەبدوڵا
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی “X”دا رایگەیاند، هەر كه‌سێک کە لە لایەن ئێرانەوە راسپێردرێت بۆ بەردەوامبوون لە سەرکردایەتیکردنی بەرنامەی لەناوبردنی ئیسرائیل و هەڕەشەکردن لە ئەمریکا و جیهانی ئازاد و وڵاتانی ناوچەکە و چەوساندنەوەی گەلی ئێران، دەبێتە ئامانجێکی حەتمی بۆ لەناوبردنی، بەبێ گوێدانە ناوەکەی یان شوێنی حەشاردانی.
کاتس زیادی کرد: بەهەموو هێزی خۆمانەوە، بە هاوکاری هاوبەشە ئەمریکییەکانمان، بۆ لەناوبردنی تواناکانی رێژیم و رەخساندنی زەمینە بۆ رووخاندنی لقەکانی ئێران بەردەوام دەبین.
ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، راپۆرتە هه‌واڵه‌کان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە موجتەبا خامنەیی لەژێر گوشاری سوپای پاسداران كراوه به رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی ئه‌مه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.