قاسم ئەعرەجی و عەباس عەراقچی
عەراقچی تەلەفۆنی بۆ ئەعرەجی كردووە
ئێران داوا لە عێراق دەكات سنووری بۆ بپارێزێت و دزەی تێدا نەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشتووە و عەراقچی داوای لێكردووە عێراق رێگە نەدات لە سنوورەكانییەوە دزە بۆ ناو سنووری ئێران بكرێت.
بەگوێرەی راگەیاندراوی نووسینگەی راگەیاندنی ئەلعەرەجی، کە بە تۆڕی 964 گەیشتووە، هەردوولا جەختیان لە “گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ دەستەبەرکردنی سنووری هاوبەش و رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردن کردووەتەوە، بەمەش بەشداری دەکات لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری نێوان هەردوو وڵات”.
لای خۆیەوە قاسم ئەلعەرەجی دووپاتی کردەوە “هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق کە داوای چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەکات لە رێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە، هەروەها رەتکردنەوەی پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان یان فراوانکردنی ململانێیەکان، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی گەلانی ناوچەكە لە وێرانکارییەکانی شەڕ”.