بەتەلەفۆن

عەباس عێراقچی و فوئاد حسێن لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەکان قسەیان کرد

964+

شۆڕش قادری

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆنیان کرد.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 27.2.2026 فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و سەبارەت بە دواین پێشهاتەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان قسەیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراقچی چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکای بۆ فوئاد حسێن باس کردووە و جەختی لە گرنگی لێکنزیکبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکەی کردووە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

دوێنێ پێنجشەممە 26.2.2026 گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نوێ بەڕێوەچووە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش جارێکی دیکە کۆببنەوە.

دانوستانەکەی ئێران و ئەمریکا بۆ هەفتەی هەڵگیرا

دانوستانەکەی ئێران و ئەمریکا بۆ هەفتەی هەڵگیرا

ئێران و ئەمریکا لە جنێف گفتوگۆ دەکەن

ئێران و ئەمریکا لە جنێف گفتوگۆ دەکەن