سەرۆکى ڤەنزوێلا قۆڵبەستکرا

بەچەند کاتژمێرێک بردییەوە: ئەگەر ئەوەى ترەمپ وتى راست بێت

+964

وریا فەتاح

ئەگەر ئەوەى ترەمپ وتى راست بێت، ئیتر هەموو شتێک کۆتایى هات و جەنگێکى گەورەى بەچەند کاتژمێرێک بردەوە.

کەمێک لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی ڕایگەیاند: نیکۆلاس مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیرکران و ڤەنزوێلا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا.

چى روودەدات:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی کتوپڕ بەناوی “نێزەی باشوور” دەستیپێکرد. کاراکاسی پایتەخت بە دەنگی 7 تەقینەوەی گەورە لە خەو راپەڕی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ئاسمانی شارەکەیان تەنی.
“لەکاتێکدا مادورۆى سەرۆکى ڤەنزوێلا، باری نائاسایی ڕاگەیاندبوو و داوای راپەڕینی گەلی دەکرد، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی و سەربازیی ورددا، توانییان مادورۆ و هاوسەرەکەی لە ناو جەرگەی ڤەنزوێلاوە دەستگیر بکەن و راستەوخۆ بەرەو ئەمریکا بیانگوازنەوە”. ئەوە بە قسەى ترەمپ
ئەوەى روودەدات لەسەر چییە؟ ئەمە پرسیارى خەڵکە.

ئەمریکا دەڵێت ئەمە بۆ لێدانی قاچاخی ماددەی هۆشبەرە، بەڵام هەمووان دەزانن ململانێی ڕاستەقینە لەسەر چییە: “نەوت و کانزاکان”. ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، و ترەمپ نایەوێت ئەم سەرچاوە ستراتیژییە لەژێر دەستی نەیارەکانیدا بێت.
ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر کاتژمێر 11ـى ئەمەریکان کە بە کاتى هەولێر دەکاتە سەعات 7ـى ئێوارە، بڕیارە، ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی زیاتر بدرکێنێت.

ترامپ: ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت

ترامپ: ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت