لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ

لە چوارتا زۆرترین و لە شەمامک کەمترین باران باریوە

شۆڕش قادری

لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ، لە چوارتا زۆرترین و لە شەمامک کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکە، لە کاتژمێر 9ـی بەیانی دوێنێ تا کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ، لە دەربەندیخان زۆرترین باران باریوە کە بەڕێژەی 50.4 ملم بووە و لە پیرمامـیش تەنیا 0.3 ملم باریوە، لە هەندێک شوێنیش چەند دڵۆپە بارانێک باریوە.

لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی بارانی لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردووە و لە چوارتا 727 ملم باران باریوە و کەمترین بارانیش لە ناحیەی شەمامک بووە کە 126.1 ملم بووە.

رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە؛

لە چوارتا زۆرترین و لە شەمامک کەمترین باران باریوە