چیرۆکەکەی چۆن بووە؟
ئاسایشێک لە سەربان کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا
ئاکام غەفوور – سۆران
پەیامنێری 964 رایگەیاند، لە سنووری وەرتێ-ی قەزای رواندز کەسێک لە سەربانی ماڵەکەیان دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات، ئەو کەسە پیشەی کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بوو بە پیشەی “ئاسایش”.
زانراوە لە دایکبووی ساڵی 2000 وە ناوی شاکر عەبدوڵایە، پەیامنێرمان وتی، ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە.
رووداوەکە بەم جۆرە بووە، چووە بۆ سەربانی ماڵەکەیان تاوەکو موەلیدە هەڵبکات لەو کاتە خلیسکاوە، ماوەیەکی زۆریش ئاوا ماوەتەوە و کەسوکاری زوو پێیان نەزانیوە و خوێنی زۆری لەبەر رۆشتووە تاوەکو گەیەندراوە بە نەخۆشخانە، ئەمە قسەی لایەنە ئیدارییەکانی ناوچەکەیە بۆ پەیامنێرمان.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سۆران هەواڵەکەی 964ی پشتڕاست کردەوە و وتی، تەرمەکەی لە رێگایە و دەهێنرێت تا توێکاری پزیشکی بۆ بکەین و لە حاڵەتی گیان لەدەستدانەکە دڵنیا ببینەوە.
پەیامنێرمان ئەوەی زانیوە، ئەو کەسە کاتەی کەپێی زانراوە هۆشی بەخۆوە بووە، تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لە وەرتێ، دواتر لە رێگەی چوون بۆ سۆران ژیانی کۆتایی هاتووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا