هاتوچۆی سۆران: بەستەڵەکە

بەفر رێگای سپیلک- شانەدەری پەک خستووە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان دەکەنەوە سەبارەت بە گرتنی یەکێک لە رێگا سەرەکییەکان بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.1.2026، بەرێوبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایەگەیاند، لە ئێستادا رێگای سپیلک- شانەدەر بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی بەستەڵەک و شەختەبەندی، ئاستەنگی زۆری بۆ دروست بووە و هاتووچۆ تێیدا بەتەواوی پەکیکەوتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پاککردنەوەی رێگاکە، بەڵام تا ئەو کاتەی رێگاکە بەتەواوی پاک دەکرێتەوە و مەترسییەکانی خلیسکان و شەختە نامێنێت، داوا لە شوفێران دەکەین بە هیچ شێوەیەک ئەم رێگایە بەکار نەهێنن.

ئەم ئاگادارییە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و شوفێرانە، تاوەکو رێگری بکرێت لە هەر رووداوێکی نەخوازراوی هاتوچۆ کە بەهۆی بەفر و شەختەکەوە بێتە ئاراوە.

شەختە و بەستەڵەکەکەی سۆران 160 کەسی رەوانەی نەخۆشخانە ک...

شەختە و بەستەڵەکەکەی سۆران 160 کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کردووە