رووداوی هاتوچۆ لە هەولێر

بە خێرایی خۆی كرد بە ناو یاریگەیەكی تۆپی پێدا

+964

ئەحمەد شەمزین -هەولێر

ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی وای دی، شەوی رابردوو دەوروبەری كاتژمێر 12:30 كۆنتڕۆڵی لەدەست دا و لە ئەنجامدا خۆی كێشا بە ئۆتۆمۆبیێلێكی جۆری تاكسی و دواتر چووەتە ناو یاریگەیەكی بچووكی تۆپی پێ لە عەنكاوە.

سەردار ئەحمەد خاوەنی یاریگەیەكە و بۆ 964 وتی، خۆم لێرە بووم كە ئۆتۆمبێلەكە بە خێراییەكی زۆرەوە كەوتە ناو یاریگاكە و لەو كاتەدا یاری تێدا دەكرا، سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نەبووە، شۆفێرەكەی كە ژنێك بوو، بە سووكی بریندار بوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا