نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
جێگیرە
نرخی نەوت سێ رۆژە بە 61 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بۆسێیەم رۆژ لەیەک نرخەکە را رادەیەک جێگیرە و هەر لە 61 دۆلار دایە هەرچەندە لە چاو دوێنێ ئێوارەدا کەمێک بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31.12.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 61 دۆلار و 43 سەنت دیاری کراوە و مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس بە 58 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد و سەرچاوەکانی بازاڕی جیهانی، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی (API) ئاشکرایانکرد، عەمباركردنی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، ئەوەش یەكێک بوو لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.