"مەڕوماڵاتەکەشتان سەلامەت دەرچووە"
ئەو هاوڵاتیانەی لەناو بەفر گیریانخواردبوو زیاتر لە 280 سەر مەڕوماڵاتیان پێبووە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
قایمقامی سیدەکان دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو، زیاتر لە 280 سەر مەڕوماڵاتیان پێبووە و دەگەڕێندرێنەوە.
ئەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی برادۆست بێسەروشوێن بوون دۆزرانەوە
ئێحسان چەلەبی قایمقامی سیدەکان بە 964ـی وت، “ئەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی لۆلان مابوونەوە، هاتوونەتە ناو خاڵی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و سەلامەتن، ئەو مەڕوماڵاتەشی پێیانبووە کە 285 سەرن، بە سەڵامەتی گەڕێندراونەتەوە”.
داوایشی لە هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە کرد، لەم ماوەیەدا بۆ گەشت یان کڕینی مەڕوماڵات نەچنە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ئەوەی رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
دوو شەو و رۆژ بوو ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە کوێستانەکانی لۆلان لە دەڤەری برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 دۆزرانەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری