زیانی ماددی لێکەوتەوە

لە رێگای نێوان رانیە – سماقوڵی تانکەرێک وەرگەڕا

شۆڕش قادری

درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای نێوان رانیە – سماقوڵی تانکەرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی سەلامەت دەرچوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە چەند وێنەیەکی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، شەوی رابردوو لە رێگای نێوان رانیە – سماقوڵی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بارهەڵگر لە رێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

هاتوچۆی کۆیە داوای لە شوفێران کردووە، پابەندی هێماکانی شەقام و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ ئەوەی دووربن لە کارەسات و رووداوی نەخوازراو.