تیمەکان سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکەن

شاخی هەیبەت سوڵتان داڕما و رێگای نێوان کۆیە و راپەڕین پەکی کەوت

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

بەشێکی شاخی هەیبەت سوڵتان داڕما و رێگای نێوان کۆیە و راپەڕین پەکی کەوت.

بە درێژایی زیاتر لە 50 مەتر تاشەبەرد و چەو و لم کەوتوونەتە سەر رێگای سەرەکی هەیبەت سوڵتان لە نێوان کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و چەند عەمودێکی کارەباش هەر بەو هۆیەوه کەوتوون.

کۆسار حەمەد بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی کۆیە بە 964ـی وت، “بە شۆفەڵی خۆمان لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکەداین، بەڵام بەهۆی گەورەیی شاخەکەوە لە توانای شۆفەڵدا نییە و ئێمەش وەک ئاوەدانکردنەوە کەرەستەی پێویستمان نییە، بۆیە وا لە هەوڵداین حەفارە بەکرێ دەگرین”.

بەپێی ئاماری بەشی کەشناسی لە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کۆیە لە 24 کاتژمێری رابردوودا 65 ملم باران باریوە و بۆ یەکەم جاریشە شاخی هەیبەت سوڵتان بەم قەبارە گەورەیە دادەڕمێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تونێلی هەیبەت سوڵتان؛ چارەنووسێکی نادیار و ملیارەها د...

تونێلی هەیبەت سوڵتان؛ چارەنووسێکی نادیار و ملیارەها دیناری بەهەدەرچوو

ئاگرەكەی دارستانی هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەكەی دارستانی هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵ کرا