تاران و مەشهەد

ئێران ژمارەیەک فڕۆکەخانەی مەدەنی کردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە 18.4.2026 کردنەوەی شەش فڕۆکەخانەیان لە وڵاتەکەیان راگەیاند، کە لە ناویاندا فڕۆکەخانەکانی تاران و مەشهەد هەن.

هەواڵی میدیاکانی ئێران باسی ئەوەیان کرد، شەش فڕۆکەخانەی مەدەنیی ئێران کرانەوە، لەوانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران، هەروەها فڕۆکەخانەکانی مەشهەد، بیرجەند، گورگان و زاهیدان.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە دوێنێ گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەوە کرایەوە و هەنگاوەکانی ئاشتی و رێککەوتن خێراتر دێنە بەرچاو، بەڵام ئەمڕۆ سوپای پاسداران داخستنەوەی گەرووەکەی راگەیاند و دەڵێن ئەمریکا پابەند نییە و رێگە بە هاتوچۆی کەشتییەکان بۆ ئێران و بە پێچەوانەوەی نادات.

ره‌نگه‌ دووشه‌ممه‌ دانوستانی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا ...

ره‌نگه‌ دووشه‌ممه‌ دانوستانی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت