هەواڵەکان

بەشێكی گەڕەكی شۆراو لە ترسی باران ماڵەكانیان جێدەهێڵن


ژووری هەواڵ

سڵاو، لەگەڵ ئەوەی باران رەحمەتە و خەڵك چاوەڕێیە بارانی زۆر ببارێت، بەڵام دانیشتووانی چەند كۆڵانێكی گەڕەكی شۆراو لە كەركوک، كاتێك بارانی بەخوڕ ببارێت، ئەوان “تا”یان دێتێ و لە ترسی لافاو ماڵەكانیان چۆڵ دەكەن.

زۆربەی ئەو باڵۆنانەی شەوی رابردوو لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی، بە كۆمەڵێك ئاوات و خۆزگەوە بەرەو ئاسمان هەڵدران، زۆر بڕیان نەكرد و هەر لە پارکەکە نەچوونەتەدەر و بە دار و درەختەکانەوە گیرساونەتەوە.

ئەمڕۆ لە ناوچەكانی سنووری ئیدارەی سۆران بەرەو حاجی ئۆمەران و سیدەكان، بەفروبارانی باش باریوە و یەك پارچە ئەو ناوچانەی سپی كردووە و بەردەوامیشە،
پەیامنێری 964 خۆی گەیاندووەتە پڕژێ و زانیاریی ئەوەی دا، كە رێژەیەكی باشی بەفری لێباریوە، هەروەها بە گشتی لە وەرتێ، حاجی ئۆمەران، سیدەكان و مێرگەسۆر و ئەو دەوروبەرە، بەفر ئاستەنگی بۆ رێگەوبانەكان دروست كردووە.

ئەو رێڕەوەی لافاو کە رووی لە ناوەندی قەزای رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان کردبوو، چارەسەرکرا و خرایە دەرەوەی قەزاكەوە، ئیتر بڕیار وایە چیتر مەترسی لافاو لەوێ نەمێنێت.
یەکێک لە رێڕەوەکانی لافاو لە قەزای رزگاری، بەتەنیشت بازاڕی قەزاکە تێدەپەڕی، لەکاتی باران و لافاو گرفتی بۆ کاسبکاران و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان دروست دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ شەممە ئەو رێڕەوە گوازرایەوە بۆ دەرەوەی شار.