رێگای زینی وەرتێ بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک داخرا
بەفر دایخستووە
ئەگەر ئۆتۆمبێلی بچووكت پێیە مەچووە رێگای زینی وەرتێ
ئاكام غەفوور
بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای زینی وەرتێ بە كەڵكی ئۆتۆمبێلی بچووك نایە، رێنمایی شۆفێرانیش دەكرێت نەچن بۆ رێگاكە.
سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی وەرتێ هەژار حاجی، بە 964ـی وت، رێگای زینی وەرتێ بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک داخراوە، بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە بە کەڵکی هاتوچۆ نایەت، بەفربارینیش بەردەوامە.
وتیشی، تەنیا ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل بە زنجیرەوە دەتوانێت بە رێگاکەدا هاتوچۆ بکات، بەڵام رێگاکە مەترسیدارە و رێنمایی شۆفێران دەکەین رێگاکە بەکارنەهێنن تاکو پاک دەکرێتەوە.
هاوكات ئەم بەیانییە لە حاجی ئۆمەرانیش بەفرێکی باش باریوە، تیمەکانی رێگاوبان هاتوونەتەدەر و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا