حاڵەتێکی کتوپڕ و خوێنبەری سەرەکە بڕیبوو

لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە نەشتەرگەرییەکە کاریگەر سەرکەوتوو بوو

964+

فەرهاد حەسەن

تیمە پسپۆڕەکانی بەشی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاویی و بێهۆشکاریی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، رووبەڕووی حاڵەتێکی کتوپڕی مەترسیداربوونەوە، ئەویش گەنجێک بوو و خوێنبەربوونێکی زۆری لێ دەبیندرا.

گەنجەکە، بەهۆی برینی چەقۆوە لە بەشی ناوەڕاستی قۆڵی چەپیدا، دووچاری بڕانی قووڵی ماسولکەکان و خوێنبەرە سەرەکییەکان ببوو و مەترسی لەسەر ژیانی درووست کردبوو.

نەخۆشخانەکە دەڵێت، بە مەبەستی رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە، دەستبەجێ رێکارەکان گیرانەبەر و نەخۆشەکە گوازرایەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری، دوای بەکارهێنانی تۆرنیکێت (Tourniquet) و کۆنتڕۆڵکردنی خوێنبەربوون، لەلایەن تیمی نەشتەرگەرییەوە گەڕان و پشکنین بۆ شوێنی برینەکە کرا، خوێنبەرە زیانپێکەوتووەکان بە وردی بەسترانەوە و ماسولکە و پێستی نەخۆشەکەش چاککرانەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەمەی بۆ گەنجەکە کراوە، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بواری بێهۆشکاریدا، چونکە ئەم نەشتەرگەرییە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی نەخۆشخانەکەیاندا و بۆ یەکەمجار بوو تەکنیکی بێهۆشکاری ناوچەیی (Regional Anesthesia) لە رێگەی سۆنارەوە (Ultrasound-guided Brachial Plexus Anesthesia) بەکارهات.

بەپێی راگەیەندراوی نەخۆشخانە، لەم نەخۆشخانەیەدا تەنیا بێهۆشکاری گشتی، بەنجی نیوەیی و لۆکاڵی بەردەست بوو، بەڵام بۆ چارەسەری ئەم گەنجە توانیویانە ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە بە تەکنیکی بێهۆشکاری ناوچەیی بۆ یەکەمجار ئەنجام بدەن.

لە مانگێکدا 96 نەشتەرگەریی

لە مانگێکدا 96 نەشتەرگەریی "گەورە" لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی ئەنجامدراوە

له هه‌ولێر نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزى منداڵبوون ئەنجامدرا...

له هه‌ولێر نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزى منداڵبوون ئەنجامدرا و 45 بوتڵ خوێنی پێویست بوو