ساڵانە نوێ دەکرێتەوە

لە کۆیە قومبەلە بازاڕی گەرمە و درزی خانووی پێ دەگرن

دەریا ئەحمەد –  کۆیە

شەپۆلە بەهێزەکەی باران بارین و ئامادەکاری بۆ شەپۆلەکانی داهاتوو و زستانێکی سەخت و رێگری لە دڵۆپەی خانوو، خەڵک خواستێکی زۆری لەسەر ئەو کەرەستانە هەیە کە درزی خانوی پێ دەگیرێت و رێگری لە دڵۆپە دەکەن.

یەکێک لەو مەوادانەش لەناو خەڵکی دا بە قومبەلە ناسراوە.

ئاکار نەوزاد فرۆشیارێکی کەرەستەی بیناسازیە و بە 964ـی وت، لەدوای ئەم شەپۆلە بەهێزەی باران خەڵێکی زۆر روویکردووەتە ئەم جۆرە بەرهەمانە و ئامادەکاری دەکەن بۆ زستانێکی سەخت و چەندین جۆر و کوالێتی جۆراوجۆریش لەو مەوادانە دا هەیە، بەڵام ئەوەی بازاری زۆر گەرمە باسرمەیە کە لەناو خەڵکی بە قومبەلە ناسراوە.

ئەو فرۆشیارە وتیشی، بەشێک لەو مەوادانەی لە بازاری ئۆنلاین ریکلامی بۆ دەکرێت، زیادەڕەوییەکی زۆری تێدایە هەم لە نرخەکەی و هەم لە کوالێتیشی.

ئەم جۆرە مەوادە تەنیا بۆ یەک ساڵ بەکاردێت و ساڵی دواتر دەبێ دوبارە بەکاربهێنرتەوە، مەگەر وەستاکەی زۆر باشبێت بتوانێت دوو ساڵ خۆی بگرێت، وەک ئاکار نەوزاد فرۆشیاری ئەم بەرهەمانە ئاماژەی پێدا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا