هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی کاتی راگیرا
%85ـی خاشاکی ناو رووباری سیروان پاککرایەوە
964+
ژێوار خدر
دوای سێ رۆژ لە کارکردنی بەردەوام، تیمە هاوبەشەکانی پارێزگای هەڵەبجە توانیویانە %85ـی ئەو خاشاک و پلاستیکە پاک بکەنەوە، کە لە رووباری سیرواندا کۆببووەوە، بەڵام بەهۆی هەڵکردنی با و نالەباریی کەشوهەوا، بۆ پاراستنی سەلامەتی تیمەکان هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی کاتی وەستێنرا.
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، هەڵمەتەکە لەسەر راسپاردەی پارێزگار و بە هەماهەنگی تیمەکانی دیوانی پارێزگا، تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی (RRU) و شارەوانییەکان ئەنجامدراوە، مەبەست لێی کۆکردنەوەی ئەو پاشماوانە بووە کە بەهۆی بارانبارینەکەی دواییەوە لەسەر رووی رووبارەکە کۆبوونەتەوە.
دەشڵێت، بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا و لەگەڵ گونجاوبوونی کەشوهەوا، قۆناغی کۆتایی هەڵمەتەکە دەستپێبکاتەوە بۆ پاککردنەوەی ئەو بەشە کەمەی ماوەتەوە.