هەواڵەکان

دوو شاجوان ئیشی خۆیان بۆ هەڵەبجە کرد و شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانیش بەڕێوەیە

ژووری هەواڵ

شاجوانەکان لەدنیادا کاری خێرخوازی و چالاکی مرۆیی دەکەن و ناوبانگیان زۆر جار بۆ ئەو کارانە بەکار دەهێنن، ئەوەتا ئەو کارە شاجوانەکانی هەرێمیشی گرتووەتەوە و دووان لە شاجوانە کوردەکان کە دانیشتووی ئوسترالیان پێداویستی نەخۆشخانەیەکی کاملیان رادەستی پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان کردووە.

شەپۆلێکی دیکەی بەفرو باران لە رێیە و بێ ئافات بێ لە ئەمشەوەوە هەوری تەواو و نمەباران روو لە ناوجەکانی هەرێ دەکات و لە ناوجە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی کەشەکە دەگۆڕێت بۆ هەور و باران پلەکانی گەرماش تا سێ پلەیەک نزم دەبنەوە دەبێتەوە و کەشەکە بەتەواوی دەبێت بە زستانە.

مەعقول نییە گەڕەکێک دوو نەخۆشخانەی تیادا بێت و شەش گەڕەکی دیکە بێ نەخۆشخانە بن، ئەمە قسەی کارمەندان و پزیشکانی بنکەی تەندروستی شەهید حەمیدە لە دەربەندیخان کە گردبوونەوە دژی گواستنەوەی بنکە تەندروستیەکەیان بۆ گەڕەکی هەوارەبەرزە.

لەناو پێشینانی خۆمادا وتراوە کە خوا شتێکی لێ وەرگرتیتەوە رەنگە بە زۆر بەهرە و شتی دیکە قەرەبووت بکاتەوە، رێک وەک ئەم مامۆستا نابینایە کە خوێندکاری ماستەرە و کەسابەتی خۆیشی کە هەنگوین بفرۆشیە بە سەربەرزی دەکات.
مامۆستا عەبدولوەهابی نابینا خۆی مامۆستایە و خەریکی خوێندنی ماستەرە لە شەریعە و کاری فرۆشتنی هەنگوینیش دەکات لە ناو ماڵەکەی خۆی.