لەگەڵ دابەشکردنی 10 بەشە ئارد
بۆ ئەمساڵ حەوت بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیان دابەشکراوە و هەشتەمیش دابەشدەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم بەسەر هاوڵاتیان دەکەن و ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا حەوت بەشەخۆراک و 10 بەشە ئارد دابەشکراون.
لە کۆنگرەیەکە رۆژنامەنووسیدا، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، رایگەیاند، لە ساڵی 2025 دا تاوەکو ئێستا حەوت بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی بەشی هەشتەم دەکرێت، سەبارەت بە ئاردیش، ئێستا لە دابەشکردنی بەشی 10 دان.
ئەو بەشەخۆراکەی بەنیازن دابەشی بکەن، بریتییە لە سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئارینۆک (لۆبیا یان نۆک) بۆ هەر هاوڵاتییەک.