لەمساڵدا نزیکەی 184 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون – وێنە؛ سۆشیال میدیا
"هێنانی مۆدێلی 2024 تا مانگی نۆی ساڵی داهاتوو رێگەپێدراوە"
لەمساڵدا نزیکەی 184 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون
شۆڕش قادری
لەمساڵدا نزیکەی 184 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و رێژەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له بهرنامهیەکدا بۆ رادیۆی فەرمی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، له ئەمساڵدا له هه‌رێمی کوردستان 932 كۆمپانیا مۆڵه‌تی بازرگانییان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه و 183 هه‌زار و 885 ئۆتۆمبێل له‌ڕێی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ر چوار ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (په‌روێزخان، ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران)ـه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم كراون.
“18 مۆڵه‌ت بۆ هێنانی هەزار و 870 رافیعه و ده‌ڕاسه دراون و 294 مۆڵه‌ت دراون بۆ ئۆتۆمبێلی كلاسیك، 28 مۆڵه‌تیش دراون بۆ هێنانی ماتۆڕسكیل بۆ هه‌رێمی كوردستان”، نەوزاد شێخ کامیل وای وتووە.
ئاشكراشیكردووە، له ساڵی 2024ـدا 928 مۆڵه‌ت دراوە به كۆمپانیاكان و 172 هه‌زار و 231 ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون، به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌مساڵدا زیادیكردوه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ده‌روازی فه‌رمییه‌كانه‌وه هاتونه‌ته هه‌رێم سه‌رجه‌میان لێره بمێننه‌وه، به‌ڵكو به‌شێكیان ده‌برێنه ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
بەقسەی نەوزاد شێخ کامیل، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێل هاورده بكات، ده‌بێت پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بێت و پێویسته ئۆتۆمبێله‌كه، بڕاوه و سووتاو و ژێرئاوكه‌وتوو نه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته رێژه‌ی 5٪ـی یه‌ده‌گی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌ی كه هاورده‌ی ده‌كات، بێنێتە هه‌رێم.
باسی لەوەشکردووە، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 تا رۆژی 1.9.2026 رێگه‌پێدراوه و له‌دوای ئه‌و بهروارهوە، رێگه به‌و مۆدێله نادرێت بهێندرێته هه‌رێمی كوردستان.