چەند ئامۆژگارییەک بۆ پاراستنی ژینگە؛

“تەنیا مرۆڤ ژینگە ناپارێزێ و نەیتوانیوە وەک پێویست بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

د. محێدین محەمەدخانی شارەزا و چالاکوانی بواری ژینگە دەڵێت، تەنیا مرۆڤ ژینگە ناپارێزێ و نەیتوانیوە وەک پێویست بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.12.2025 لە زانکۆی سلێمانی هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ پاککردنەوەی ژینگە و حەرەمی زانکۆ بەڕێوەچوو و د. محەمەدخانیـش لەوێ بوو، ئەو بە 964ـی وت، “ژینگە درێغی لە ئێمە نەکردووە و هیچ کەموکوڕییەکمان لە ژینگەدا نییە، پەیامی منیش ئەوەیە کاتێک ژینگە خۆی، خۆی ئەژیەنێت، با ئێمە تێکی نەدەین”.

“ئاژەڵەکان بەجوانی لە ژینگەدا دەژین و هیچکامیان ژینگەکەی خۆیان تێکنەداوە، تەنیا مرۆڤ نەیتوانیوە ژینگەی خۆی وەک خۆی رابگرێت، چونکە تەماحی زۆرە، درۆ ئەکات، بەرپرسیارێتی ناگرێتە ئەستۆ و ئەوەی وا بەکاری دەهێنێت، زیاتر لە بەشەکەی خۆیەتی”، د. محەمەدخانی وادەڵێت.

داوایشی کرد، سروشت کە خەیانەتی پێنەکردووین و ئاژەڵەکانیش لەناویان نەبردووە، با ئێمەیش کە ئەشرەفی ئەوانین، جوانتر بەکاری بهێنین، بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ گەشت و سەیران بۆی چووین، روومان بێ جارێکیتر بچێنەوە ئەو شوێنە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەفەرمی داواكرا مێرگەسۆر بكرێت بە پایتەختی ژینگەپارێز...

بەفەرمی داواكرا مێرگەسۆر بكرێت بە پایتەختی ژینگەپارێزی

ئەو ژینگەپارێزەی یه‌ك ملیۆن فلته‌رى جگه‌ره‌ى کۆکردب...

ئەو ژینگەپارێزەی یه‌ك ملیۆن فلته‌رى جگه‌ره‌ى کۆکردبووەوە وازی لە كارى ژینگەپارێزی هێنا