سلێمانی
قوتابخانەیەک لە ناوەڕاستی شار مەترسی لەسەرە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە قوتابخانەیەکی سلێمانی ئاو بەسەر قوتابییەکاندا دێتە خوارەوە و مەترسی لە کاتی بارانباریندا دروستکردووە و مامۆستاکانیش دەڵین چەندین جار داواکاریمان بۆ نۆژەنکردنەوە کردووە و هیچیان بۆ نەکردوون.
پۆشیا محەمەد جێگری بەڕێوەبەر قوتابخانەکە دەڵێت، وەزیری پەروەردە خۆی قوتابی ئەم قوتابخانەیە بووە و چاوەڕێین ئاوڕێکی لێ بداتەوە، پارساڵیش دوارێکی لە کاتی بارانباریندا رووخاوە و مەترسی دروستکردووە.
بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش دەڵێت، هەندێک جار لەلایەن خێرخواز و دایک و باوکی قوتابیەکانەوە هاوکاری کراون کە کەموکوڕیەکان چارەسەر بکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی