ئەنوەر قەرەداغی میوزسیان وادەڵێت
“قبوڵ ناکەم کەس موناجاتەکانی رەمەزان بڵێتەوە و تێکیان بدات”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەنوەر قەرەداغی موزیکژەن و ئاوازدانەری ناوداری کوردستان پرۆژە و کاری نوێی بەدەستەوەیە و دەڵێت، بۆ ئەم رەمەزانە لەوانەیە موناجاتی تازەی ھەبێت.
ئەنوەر قەرەدەغی بە 964ـی وت، لەماڵەوە ستۆدیۆیەکی ھەیە بە بێدەنگی کارەکانی خۆی دەکات، ئێستا 28 بەرھەمی تازەی ئامادەیە و تەنھا کاری وێنەگرتنی ماوە بۆیان بکرێت”.
“بەڵێنیان پێمداوە دوو شیعرم بۆ بنوسن بۆ مانگی رەمەزان، ئەگەر ئەو شیعرانە ئامادەبن بۆ ئەم رەمەزانە موناجات و بەرھەمی تازەی دەبێت”،ئەنوەر قەرەداغی وای وت.
لەبارەی تازەکردنەوەی ئەو موناجاتانەی بۆ رەمەزان لەکۆندا تۆماری کردوون ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوانە ھی قورگ و سەردەمی گەنجین، ھیچ چێژێکی نامێنێت ئەگەر ئێستا تازەیان بکەمەوە، قبوڵ ناکەم کەسیش تازەیان بکاتەوە چونکە دڵنیام خراپی دەکەن، بۆیە دەمەوێت ھەر بەوشێوازەی خۆیانن بمێننەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی