"شەوی رابردوو ئۆتۆمبێل لێیداوە"

تەرمی هاوڵاتییەک لە پزیشکی دادی هەولێرە و نازانرێت کێیە

964+

عەبدولعەزیز – هەولێر

تەرمی هاوڵاتییەک لە پزیشکی دادی هەولێرە و تائێستاش کەسوکاری دیار نین و نازانرێت کێیە.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، “درەنگانی شەوی رابردوو تەرمێک براوەتە پزیشکی دادی کە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە، ئەو کەسە لە رەگەزی نێرە و بلوزێکی قاوەیی و کابۆیەکی شینی لەبەردایە و تەمەنیشی لە دەورووبەری 40 ساڵدایە”.

بەقسەی سەرچاوەکە، ئەو کەسە شەوی رابردوو و لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر نزیک نەخۆشخانەی رزگاری ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تەرمی ژنێك لە پزیشكی دادی هەولێرە و كەسوكارەكەی ئاگادا...

تەرمی ژنێك لە پزیشكی دادی هەولێرە و كەسوكارەكەی ئاگادارنین

تەرمی کرێکارێک لە پزیشکی دادی هەولێرە

تەرمی کرێکارێک لە پزیشکی دادی هەولێرە