گەرمیان

پێنج کەس لەسەر شەڕەکەی گوندی خاڵەبەگ دەستگیر کران

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان پێنج كەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەكەی دوێنێی گوندی خاڵەبەگی دەستگیر كرد، كە تێیدا چوار هاوڵاتی، كە سێیانیان برا بوون، كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

رائید سەربەرز عومەر، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت، “پێنج کەس دەستگیرکراون لەسەر ئەو رووداوەی دوێنێ ئێوارەی گوندی خاڵەبەگ، بەڵام ئەو کەسانە تاوانباری سەرەکی نین”.

“جارێ ئیفادەی بریندارەکان و ئەوانەی لە شەڕەکەدا بەشداربوونە وەرنەگیراوە، پێنج کەس وەک تۆمەتبار دەستگیرکراون لەسەر شەڕەکە، دووان لەوانە ھاتوون خۆیان رادەستی پۆلیس کردووە”، سەربەرز عومەر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دادگا یەکلایی دەکاتەوە کێ تاوانباری سەرەکییە، کێشەی ئەو دوو خێزانە بۆ زەویوزار دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو دەستیکەوتووە، ئەو دوو خێزانە ھیچ دۆسیەیەکی یاساییان لە دادگا نەبووە یەکلایی نەکرابێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بە فەرمى پارێزەرانى گەرمیان بایکۆتیان راگەیاند

بە فەرمى پارێزەرانى گەرمیان بایکۆتیان راگەیاند