لە ڤیستیڤاڵی پڕۆژەیەکی هەولێر

کابینەکەی پڕکردووە لە کەلوپەل و کلتووری کوردی بە بیانییەکان دەناسێنێت

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

لە ڤیستیڤاڵی پڕۆژەی ئیمپایەر لە هەولێر هاوڵاتییەک کابینەیەکی داناوە بێ ئەوەی کەلوپەل و کاڵای تێدا بفرۆشێ، شوێنەکەی تەنیا بۆ نمایشکردنی کەلوپەلی کوردەواری تەخانکردووە بۆ ئەوەی بتوانێت کلتووری کوردی بە بیانییەکان بناسێنێت.

پەیامنێری 964 لەناو کابینەکە دانیشتووە کڵاو و جەمەدانییەکی ناو کابینەکەی لەسەر کردووە، دیمەنەکانی ناو کابینەکەمان بۆ دەگوازێتەوە و دەشڵێت “هیچ کەلوپەلێکی ئەم شوێنە بۆ فرۆشتن نییە، تەنیا بۆ ناساندنیانە بە بیانییەکان.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن