ئاستی ناوبژیوانان و راهێنه‌رانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌رز ده‌كرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
خولێكی پێشخستنی ئاستی ناوبژیوانان و راهێنه‌رانی یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، به‌شداربووان له ئاستی کوردستان و عێراق سێ رۆژ وانه و زانیاری وه‌رده‌گرن.
خوله‌كه لە ژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵمپی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان ده‌بێت.خوله‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6.3.2023 کاتژمێر 10:30 ده‌ستپێده‌كات، كه 50 یاریزان و راهێنەر و ناوبژیوان له ئاستی کوڕان و کچان به‌شدار ده‌بن، وانه‌كانیش لە هۆڵی کۆلیژی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر پێشكه‌ش ده‌كرێن.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپی بڵاویكرده‌وه، خولەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، وانەبێژانی خوله‌كه‌ش پێکهاتوون لە “موئەیەد بەدری، نەبیل محەممەد عەلی، سەرهەنگ عەبدولخالق و ئیسماعیل مه‌ولوود”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، له کۆتایی خوله‌كه‌دا بڕوانامە بە بەشداربوون دەدرێت.