شۆفێرەکەی دانیشتووی سلێمانییە

هەوڵی بە قاچاغ بردنی ژنێکی فلیپینی لە بازگەیەکی بەغدا ئاشکرا بوو

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تەقەمەنی عێراق بڵاویکردووەتەوە، توانیویانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن کە شۆفێرەکەی دەیویست ژنێکی بەڕەگەز فلیپینی بەشێوەی قاچاغ لە بازگەیەکی شاری بەغدا دەرباز بکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری سیدان کە شۆفێرەکەی دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە، لە بازگەی ئەلشەعب لە باکوری بەغدا راگیراوە و گومانیان لێی هەبووە دوای پشکنینی دەرکەوتووە هەوڵی بە قاچاغبردنی ژنێکی فلیپینی داوە چونکە لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا شاردبوویەوە و ئەوانیش ئەو هەوڵەیان  پووچەڵکردووەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکە گیراوەتە و دۆسیەکەیان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

قایمقامی هەولێر: هەرچی ڤەپیە بە قاچاغ دێتە كوردستان

قایمقامی هەولێر: هەرچی ڤەپیە بە قاچاغ دێتە كوردستان

نزیکەی 270 هەزار کەس ویستوویانە بە قاچاغ حەج بکەن

نزیکەی 270 هەزار کەس ویستوویانە بە قاچاغ حەج بکەن