پێیان گەیاندن
دەستمایەی دەربەندیخان 21 بارھەڵگر ھاوکاری بوو بۆ چەمچەماڵ
میلاد جەلال – گەرمیان
لە دوای لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ کە ماڵێکی زۆر زیانیان پێگەیشت و ئاو چووە ماڵەکانیان، دانیشتووانی قەزای دەربەندیخان بۆ ماوەی چوار رۆژ ھەڵمەتێکی کۆکردنەوەی ھاوکارییان راگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی 21 بارھەڵگر ھاوکاری گەیەنرایە چەمچەماڵ.
لە ھەڵمەتەکە نزیکەی 38 ملیۆن و 650 ھەزار دینار پارە کۆکراوەتەوە، لەگەڵ سووتەمەنی، جلوبەرگ، خواردن و ئامێری کارەبایی.
مامۆستا عەباس ساڵەح، سەرپەرشتیاری کەمپینەکە بە 964ى وت، بەیانی ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر 6:00ی بەیانی بە 21 بارھەڵگر ھاوکاری لە دەربەندیخانەوە بەرێکەوتین بۆ چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە، بوصین بە سێ تیمەوە بۆ ھەر سێ جێگاکە.
تا نەیەیتە ئێرە نازانی دۆخەکە چەند ناخۆشە، خەڵکەکە زۆر پێویستیان بە ھاوکاریە، داواکارم ھاوکاری زیاتریان پێبگەیەنرێتو عەباس ساڵەح وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەستمانکردوە بە دابەشکردنی ھاوکارغیەکان، لە نەوت و خواردن و جلوبەرگ و سوتەمەنی و پێداویستی ناوماڵ، پێشتر ئامادەکاریمشن کردبوو ناوی ماڵەکانمان وەرگرتبوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا