"کارگوزار بووە"

لەناو شاری سلێمانی ژنێک بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا

دیلان محەمەجەزا – سلێمانی

لەناو شاری سلێمانی  و لە گەڕەکی برایم ئەحمەد ژنێک بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، لە نزیک مزگەوتی فەجر، بارهەڵگرێک لە ژنێکی تەمەن 47 ساڵیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پیشەی ژنەکە کارگوزار بووە و تەرمەکەی بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری