وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا دەکات لە بازگەکان ئاسانکاری بکرێت بۆ هاوردەکردنی بەنزین - ئەرشیف
200 لیترە
سبەی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و دەورووبەری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
سبەی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ و دەورووبەری دابەش دەکرێت.
یەکەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، سبەی پێنجشەممە 18.12.2025 لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و سەنگاو نەوت دابەش دەکرێت.
ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردووەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاوڵاتییەکیش تا ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتوووەتەوە لە رۆژانی داهاتوودا پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بەعەداد ( پێوەر) دابەش دەکرێت و بۆ ئەو بڕە نەوتەش 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
بەپێی دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ئێستا 120 ملیۆن و 294 هەزار و 200 لیتر نەوت بەسەر 601 هەزار و 471 خێزانی کوردستان دابەش کراوە.