نێڤین مەندوور
میسر
هونەرمەندێک لە ماڵەكەی خۆی سووتا و گیانی سپارد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیاکانی میسر ئەمڕۆ چوارشەممە گیانلەدەستدانی خانمە ئەکتەر نێڤین مەندوور، ئەستێرەی فیلمی “اللی بالی بالک”یان پشتڕاستکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیدا.
راپۆرتە هەواڵەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئاگرەکە گیانی ئەو خانمە ئەکتەرە تەمەن 53 ساڵەی گرتووە و گیانی سپاردووە، دەسەڵاتدارانیش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکار و بارودۆخی ئاگرەکە.
نێڤین مەندوور سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تاڕادەیەک کورت بوو، کەسایەتییەکی دیاری سینەمای میسری بوو، زیاتر بە رۆڵی کارەکتەری “فەیحا” لە فیلمی “اللی بالی بالک” ناسرا، كە لە ساڵی 2003 نمایش كرا و هونەرمەندی كۆمێدی محەمەد سەعدیش رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا و ناوبانگێکی بەرفراوانی و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا.