- نەخۆشخانەی شار سیستمی بەرککەوتنی بەکۆمەڵ چالاک دەکات - وێنە: تەندروستی سلێمانی
خولی بۆ کرایەوە
نەخۆشخانەی شار سیستمی بەرککەوتنی بەکۆمەڵ چالاک دەکات
ئەحمەد مستەفا
خولێك لەبارەی چارەسەركردنی بەركەوتەی بەكۆمەڵ لە نەخۆشخانەی شار دەستیپێكرد، ئەوەش ئامادەکارییە بۆ بەگەڕخستنی سیستمی بەرککەوتنی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەی شار.
بەرکەوتەی بە کۆمەڵ هەموو ئەو پەتا و ڤایرۆسانە دەگرێتەوە، کە دەبنە هۆی تووشبوێکی بە کۆمەڵ.
ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025، ئومێد هیدایەت، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار لە راگەیەندراوی تەندروستی شارەکە وتوویەتی، خولەكە بۆ چالاككردنی سیستمی چارەسەركردنی بەركەوتەی بەكۆمەڵە و لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئاستی عێراق دەستی پێكردووە.
ئەم خولە دەستپێكە و نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی یەكەم دامەزراوەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە سیستمی چارەسەركردنی بەركەوتەی بەكۆمەڵی چالاككردووە و لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار لەبارەی کاریگەری خولەکە دەڵێ، خولەكە زۆر بەسوود بووە و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی فریاكەوتن دکتۆر. نۆرس وۆرد پێشكەش دەكرێت و سەرپەرشتی دەكرێت.
وێنەکان؛ تەندروستی سلێمانی
