خاچی سووری نێودەوڵەتی پێیداون

دەزگای مین ژمارەیەک کەلوپەلی پزیشکی و دیماینەری وەرگرت

شۆڕش قادری

رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی ژمارەیەک کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی دایە دەزگای گشتیی کاروباری مینی کوردستان.

دەزگای گشتی کاروباری مین چەند وێنەیەکی ئەو کەلوپەلانەی لە پەیجەکەی خۆی داناوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025 رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) ژمارەیەک کەلوپەلی پێشکەشی دەزگای مین کرد کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەیەک کەلوپەلی پزیشکی و دیماینەری بۆ تیمەکانی مینلابەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەرەستانە، بەئامانجی خێراترکردنی پڕۆسەی پاکسازی مین لە هەرێمی کوردستان رادەستی دەزگای گشتی کاروباری مین کراون.