"بەگیانی وەرزشی ئاهەنگ بگێڕن"

پۆلیسی زاخۆ: بۆ خۆشی دەربڕین چەک بەکارمەهێنن و تەقە مەکەن

شۆڕش قادری

پۆلیسی زاخۆ داوا لە هاندەرانی یانەی وەرزشیی شارەکە دەکات، بۆ خۆشی دەربڕین، بەهیچ شێوەیەک چەک بەکارنەهێنن و تەقە نەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025  فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە “فیفا” ئەنجامی دەنگدانی بۆ باشترین هاندەری ساڵ راگەیاند و هاندەرانی زاخۆ پێش ركابەرە ئەرجەنتینی و ئیسپانییەكانیان كەوتنەوە و بوونە یەكەمین هاندەر لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەم خەڵاتە ببەنەوە.

کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا داوای کە هاوڵاتیان و هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد، لەکاتی ئاهەنگگێڕان گرژی و ئاڵۆزی دروست نەکەن و چەک بەکارنەهێنن، بۆ ئەوەی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان نەخەنە مەترسییەوە.

تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و پێویستە بەگیانی وەرزشی ئاهەنگ بگێڕن

دووپاتیشیکردووەتەوە، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و پێویستە بەگیانی وەرزشی ئاهەنگ بگێڕن.

پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت، “ئێوە باشترین هاندەری جیهانن و مایەی شانازی ئێمەن”.