هەواڵەكان

سێ موچەی ئەمساڵ ماوە و سێ لیستى موچەش لە بەغدایە

ژووری هەواڵ

هەموو هەفتەیەک وەزارەتى دارایى، لیستێکى موچەى موچەخۆران و فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى بەغدا دەکات، بەڵام چاوەڕوانى فەرمانبەران هەر لە رێگەى بەغدایە و موچەیەک نایەت.

لە چۆمان دیمەنێک تۆمارکرا کە وانەیەکە بۆ هەمووان و پێمان دەڵێت، ئەوە تەنیا سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکان نین کە دەبەخشن، بەڵکو 120 منداڵی باخچەی ساوایانی چۆمان، بە دەستە بچووکەکانیانەوە گەورەترین سەرمایەی دنیای خۆیان بەخشی بە چەمچەماڵ.

دوو رۆژە کەشى هەرێمى کوردستان، کورد وتەنى لە کەشى ساردى مۆسکۆ دەچێت، چونکە سەرماکە بەشیدەتە و تەمێکى چڕیش زۆربەى شار و ناوچەکانى گرتووەتەوە، کەشناسى هەرێمیش پێشبینى کردووە، تا 48 کاتژمێرى دیکە کەشەکە هەر ئاوا سارد و تەماوى بێت، تەنانەت پێشبینى کردووە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر بکات و لە بەشێک لە قەزای شەنگال ئەگەری بەفربارین هەیە.

کورد کە مێژوویەکە قوربانیی سنوورە دەستکردەکانە، ئەمجارە بە شکۆوە سنوورەکان دەبڕێت و لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا، بە دوو شێواز دەچێتە سەر شانۆی جیهانی.