بە وەکالەت چەک بە کەس نادرێت

بڕۆنە سایلۆی رۆڤیا چەکی پارەی گەنمەکانتان وەربگرن

فەرهاد حەسەن

سایلۆی رۆڤیا ئاگاداری بەشێک لە جوتیارانی کردوەتەوە سبەینێ چوارشەممە  سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی چەکی پارەی گەنمەکانیان وەربگرن.

ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە لە رۆژانی 10، 11 و 12ـى مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردووە و  رەسیدیان لە 50 تۆن زیاترە.

پێویستە هەر جوتیارێک کە خاوەنی چەکە خۆی ئامادەبێت و کارتی نیشتیمانیش لەگەڵ خۆی ببات، چونکە بە وەکالە چەک نادرێتە هیچ کەسێک.

وەرگرتنی پارەی چەکەک لە بانقی TBI یە لە دهۆک و پێویستە جوتیارەکەش پسوولەی میزان (وصل میزان) لەگەڵ خۆی ببات.