مەوداى بینین کەم بووەتەوە
تەمێکى چڕ هەولێرى داپۆشیوە
964+
وریا فەتاح
ئەم بەیانییە (16.12.2025)، تەمێکى چڕ، شارى هەولێر و دەورووبەرى داپۆشیوە و مەوداى بینینى کەم کردووەتەوە.
تەمەکە بەڕادەیەک چڕە، کە شۆفێران لەسەر شەقامەکان زۆر بە هێواشى دەتوانن شۆفێرى بکەن و لایتەکانیان پێکردووە و بەگلایت و رووناکییەکانى دواوەى ئۆتۆمبێلەکانیان داگیرساندووە.
هەر بەهۆى ئەو تەمەوە، سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، راگیراون.
ئەم تەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە شەپۆلێکى بارانبارین، هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە.